خوله‌كان

له‌ په‌يمانگاى زمانى نێوده‌وڵه‌تى ديلمان چه‌نده‌ها زمانى جياواز ده‌خوێندرێ وه‌كوزمانى ( ئينگليزى – كوردى – عه‌ره‌بى– توركى – هۆڵه‌ندى – ئه‌لمانى – فه‌ره‌نسى … هتد)

كورته‌يه‌ك له‌سه‌ر زمانه‌كان:

  • زمانى ئينگليزى / شه‌ش ئاست له‌ خۆده‌گرێت ، قوتابى تاقى كردنه‌وه‌(تێست)ى پێ ده‌كرێت تا ئاستى ديار بكرێت، وه‌هه‌ر ئاستێك 48 كاتژمێر وانه‌ ده‌خوێندرێ بۆ ماوه‌ى 8 هه‌فته‌   واتا له‌ ‌ هه‌فته‌يه‌ك 3 رۆژ ده‌خوێندرێ ،  له‌ هه‌ر رۆژێكدا 2 كاتژمێر ده‌خوێندرێ.

 

  • زمانى كوردى / خولى زمانى كوردى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌يانه‌وێت فێرى زمانى كوردى ببن ،وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌يانه‌وێت به‌ شێوه‌يه‌كى زانستيانه‌ گه‌شه‌ به‌ زمانى كوردى بده‌ن.

 

  • زمانى عه‌ره‌بى / ديالێكتى عێراقى به‌ شێوه‌ى جلفى ده‌خوێندرێ ، شه‌ش  ئاست  ده‌خوێندرێ. وه‌ هه‌ر ئاستێك 48 كاتژمێره‌ بۆ ماوه‌ى 8 هه‌فته‌  ، له‌ هه‌فته يه‌كدا 3 رۆژ ده‌خوێندرێ له‌ رۆژێكيش 2 كاتژمێر ده‌خوێندرێ.

 

  • زمانى توركى/ شه‌ش ئاست ده‌خوێندرێ ، وه‌هه‌ر ئاستێك 48 كاتژمێر وانه‌  ده‌خوێندرێ بۆ ماوه‌ى 8 هه‌فته‌   واتا له‌ ‌ هه‌فته‌يه‌ك 3 رۆژ ده‌خوێندرێ ،  له‌ هه‌ر رۆژێكدا 2 كاتژمێره ده‌خوێندرێ.

 

  • زمانى( هۆڵه‌ندى- ئه‌ڵمانى – فه‌ره‌نسى …هتد)/ خوێندن بۆ ئه‌و زمانانه‌ به‌ پێى كۆرسێكى تايبه‌ته‌ كه‌ باوه‌رپێكراوه‌ له‌ لايه‌ن كونسڵخانه‌كانى ئه‌م وڵاتانه‌، به‌ مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى فێرخواز بۆ وه‌رگرتنى ڤيزه‌ى هاوسه‌رگيرى يان ڤيزه‌ى خوێندن بۆ ئه‌م وڵاتانه‌.

 

 

* وه‌ له‌ كۆتايى هه‌ر خولێك بروانامه ى ده‌رچوون ‌ ده‌به‌خشرێته‌ قوتابى ، كه‌ باوه‌ر پێكراوه‌ له‌ لايه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى  كوردستان.