موژده‌يه‌كى نوێ له‌ په‌يمانگاى زمانى نێوده‌وڵه‌تى ديلمان بۆزانست خوازان و ئاره‌زوومه‌ندانى كۆمپيوتر

موژده‌يه‌كى نوێ له‌ په‌يمانگاى زمانى نێوده‌وڵه‌تى ديلمان بۆزانست خوازان و ئاره‌زوومه‌ندانى كۆمپيوتر

په‌يمانگه‌كه‌مان له‌ موژده‌يه‌كى نوێدا رايده‌گه‌يه‌نێت به‌ كردنه‌وه‌ى خولى فێربوونى كۆمبيوتر به‌ پڕۆگرامى ICDL

پڕۆگرامى ICDL  چى يه‌؟  the International Computer Driving Licence

پرۆگرامى خوێندنى كۆمپيوته‌رى نێوده‌وڵه‌تيه‌‌ بۆ به‌كارهێنان وشاره‌زابوونى بنه‌ما سه‌ره‌كيه‌كانى كۆمپيوتر وپرۆگرامه‌كانى كۆمپيوتروبه‌كارهێنانى ئينته‌رنێت به‌ شێوه‌يه‌كى ئه‌كاديمى، ئه‌م پرۆگرامه‌ له‌ لايه‌ن ده‌سته‌يه‌كى تايبه‌تى شاره‌زا دانراوه‌ وه‌ له‌ لايه‌ن ريكخراوى (UNISCO) نێوده‌وڵه‌تى سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت.وه‌ ئه‌م بروانامه‌يه‌ نێو ده‌وڵه‌تيه‌ له‌ زۆربه‌ى وڵاتانى جيهان باوه‌ر پێكراوه‌. ‌ بۆ خوێندن له‌م پرۆگرامه‌ له‌هه‌ر ته‌مه‌نێك دابيت ده‌توانى به‌شدارى بكه‌يت.     له‌ كۆتايى خوول فێرخواز ئاماده‌ده‌بيت بۆ ئه‌نجامدانى تاقيكردنه‌وى(ICDL) كه‌ تاقيكردنه‌وه‌يه‌كى نێوده‌وڵه‌تيه‌  ئۆنلاين(Online) ئه‌نجام ده‌درێت. له‌كاتى به‌ده‌ست هێنانى ئه‌م بروانامه‌يه‌ ده‌بێته‌ پشتگيرى بۆ فێرخواز كه‌ شاره‌زاييه‌كى ته‌واوى هه‌يه‌ له‌ كۆمپيوترو پرۆگرامه‌كان به‌ شێوه‌يه‌كى زانستى(ئه‌كاديمى)  له‌ شوێنى كاره‌كه‌ى ياخود بۆ دۆزينه‌وه‌ى هه‌ڵى كار.

ئه‌و بابه‌تانه‌ى له‌ پڕۆگرامى ICDL ده‌خوێندرێ :

ئاستى يه‌كه‌م  Level 1

  • Hardware ( هاردوێر): بريتيه‌ له‌خوێندن و شاره‌زابوون له‌ و به‌شانه‌ى كه‌وا كۆمپيوته‌رى لێ پێكدێت (هه‌موو به‌شه‌كانى ناو كه‌يسى كۆمپيوتر و ئه‌و به‌شانه‌ى له‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ كه‌يسه‌كه‌ ده‌به‌سترێت).

 

  • Operating system (سيسته‌مى كارپێكردن): بريتىيه‌ له‌ خوێندنى سيسته‌مى ئيشپێكردنى كۆمپيوتر (windows).

 

  • ئينته‌رنێت  (   Internet explore يان Google chrome    )وMicrosoft outlook: شاره‌زابوون له‌ به‌كارهێنانى ئينته‌رنێت وئيمه‌يل، ناردن ووه‌رگرتنى فايل به‌ شێوه‌يه‌كى ئه‌كاديمى بۆ ڕاپه‌راندنى ئيش وكاره‌كان.

 

  • Microsoft office word (نوێترين ڤێرژن)   :  شاه‌زابوون له‌ ته‌واوى به‌رنامه‌ ۆرد (Word) بۆ فێربوونى نووسين و چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشانه‌ى له‌ نووسين دێته‌ به‌رده‌مت.

ئاستى دووه‌م  Level 2 

  • Microsoft power point (نوێترين ڤێرژن): فێربوونى به‌رنامه‌كه وئاماده‌كردنى راپۆرت به‌ به‌كارهێنانى وێنه و ‌وده‌نگ وڤيديۆو چۆنيه‌تى به‌كارهێنانى له‌كاتى وانه‌وتنه‌وه‌ و سيمنارو كۆبوونه‌وه‌.‌

 

  • Microsoft excel (نوێترين ڤێرژن): فێربوونى به‌رنامه‌ى excel بۆ كارى ژمێريارى و دروستكردنى‌ خشته‌ى ژمێريارى و داتا.

 

  • Microsoft Access   (نوێترين ڤێرژن): بۆ كارى خشته دروستكردن ‌و راپۆرت .

تێبينى:      1-     فێرخواز هيچ شاره‌زاييه‌كى له‌ كۆمپيوتر نه‌بێت ده‌توانێ به‌شدارى خوول بكات.

2-     خوێندن بۆ هه‌ر ليڤلێك (60) كاتژمێره‌ له‌ ماوه‌ى (10) هه‌فته‌دا دخوێندرێت.

3-     خوێندن و روونكردنه‌وه‌ به‌ به‌كارهێنانى‌ داتا شۆ ده‌بێت.

4-     هێنانى كۆمپيوتر له‌ لايه‌ن فێرخواز ئاره‌زومه‌ندانه‌يه‌.

5- خوله‌كان به‌ شێوه‌ى گروپ ده‌خوێندرێ، وه‌ خولى تايبه‌تيش هه‌يه‌ يۆ كه‌سێك ئاره‌زوو بكات.

About The Author

Related posts

Leave a Reply

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *